محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان به پێ هه‌واڵێک که میدیاکان بڵاویان کردوه‌ته‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه مانی له خواردن گرتووه و چه‌ندین داخوازی هه‌یه بۆ کۆتایی هێنان به مانگرتنه‌که‌ی.
محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له پووشپه‌ڕی ساڵی 86 هه‌تاوی مانگی ششی سالی ٢٠٠٧ لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراو و به تاوانی هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و دامه‌زراندنی رێکخراوه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان زیندانی کرا و ڕوبەڕوی سزای ١٠ ساڵ زیندان بووەوە.
ئه‌و هەروەها بە هۆی هەوڵدان لە دژی نیزام لە رێگای پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوە مرۆییەکان و پەیوەندی لەگەل سکێرتێری ئەو کاتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوەندیکردن بە میدیاکانەوە ڕووبەڕووی سزای ساڵێک زیندان کرایەوە.
که‌بودوه‌ند تا ئێستا ته‌نیا یه‌کجار کاتێک پێژمانی کوڕی به هۆی نه‌خۆشییه‌کی قورس له جێ‌دا که‌وتوه مه‌ره‌خه‌سی پێ دراوه، ئه‌وه‌ش له حالێکدایه که بارودۆخی سڵامه‌تیی ناله‌باره و پێویستی به چاره‌سه‌ریی پزیشکی هه‌یه.
کەبوودوەند لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا تا ئێستا دوو جار تووشی جه‌ڵده بووتەوە و سیەکانی تووشی نەخوشی بووەتەوە و سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکانی گرتووخانەی" ئێوین" ڕایانگەیاندووە لە ناو گرتووخانە ناتوانن ناوبراو چارەسەر بکەن، کار بەدەستانی دەزگای داد پێشگیریان کردووە لە چارەسەری ناوبراو.
ئیجلال قه‌وامی وته‌بێژی ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له هۆکاره‌کانی مانگرتنی دووباره‌ی که‌بودوه‌ند و ڕه‌وشی سه‌لامه‌تی ئێستای ئه‌و ده‌کات.