خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌وانه گرت که ده‌ڵێن کۆماری ئیسلامی نابێت به شوێنی به‌هێزکردنی خۆی له باری له‌شکرییه‌وه بچێت. خامنه‌یی ده‌ڵێت، "ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ڕۆژی وتووێژه، نه مووشه‌ک ئه‌گه‌ر له ڕووی زانیارییه‌وه ئه‌م شته بڵێن خاێنن."
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م وته‌ی خامنه‌یی، هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌گرێته‌وه که حه‌وتووی ڕابردوو له سه‌ر توێتر نووسیبووی، "جیهانی ئه‌مڕۆ، جیهانی وتووێژه نه مووشه‌ک."
له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیش‌دا، خامنه‌یی له وته‌کانی نه‌ورۆزی خۆیدا به توندی قسه‌کانی ڕووحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ڕه‌دکرده‌وه که گوتبووی ده‌بێت له ناوخۆی وڵاتیشدا چاکسازییه‌کی گشتی وه‌ک ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا ئه‌نجاممان داوه بهێنینه ئاراوه.
ئایا ئه‌م جۆره کاردانه‌وه‌ی خامنه‌یی به قسه‌که‌ی ڕه‌فسه‌نجانی و یان قسه‌کانی ڕۆحانی به مانای شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دایه؟
له "ڕوانگه"ی ئه‌مڕۆدا، له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێزان: دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی لین شاپێنک له سوید، و دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان ئه‌گه‌ری بوونی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی کۆماری ئیسلامی و کاردانه‌وه‌کانی تاوتۆ ده‌که‌ین.