رۆژی هه‌ینی، رێكه‌وتی 26 ی مانگی 2 ی 2016ی زایینی، واتا دوو ڕۆژی تر هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی زانایانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا تاچه‌ند ده‌توانێ دیموكراتیك بێ، حكومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌که به به‌شداری زۆری هاوڵاتیانه‌وه به رێوه ببات، چونكه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت دانبن به پایه‌كانی كۆماری ئیسلامی.
هەندێک لە خۆپالێوەران و ئەو خەڵکانەی کە پشتگیری بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که پرسی هه‌ڵبژاردن به گشتی په‌یوه‌ندی به شرعیه‌تی سیسته‌می سیایسیه‌وه نیه و هۆکاری پشتگیریان دەگێڕنەوە بۆ ئەو دەرفەتەی هەڵبژاردن دەیڕەخسێنێت بۆ کۆبوونەوەی خەڵک و سیاست کردن لە گۆرەپانی گشتیدا.
له هه‌مان کاتدا ڕیفۆرمخوازەکانیش، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو ئینستگرام و تێلگرام بەکاردەهێنن بۆ هەڵمەتەکانیان تا پەیامەکانی خۆیان بگەیەنن بە دەنگدەران و هیوادارن دەنگێکی باش بهێنن لەم هەڵبژاردنەدا و پێشیان وایه به‌شداری زیاتری خه‌ڵک به قازانجی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت.
خەڵک چ هەڵوێستێک بەرامبەر به هەڵبژاردن دەگرن و ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنهکه له به‌راوه‌رد له گه‌ل جارانی پێشوو بە ئاستێکی زۆر کەم بێتەوە؟
لە ڕوانگەی ئەمڕۆدا ئه‌م بابه‌ته‌مان لە وتووێژ لەگەڵ به‌ڕێزان ڕامبۆد لوتف پووری، لێکۆڵه‌ری سیاسی له به‌ریتانیا، مۆختار زارعی، چالاکی سیاسی دانیشتووی شاری سنه له لە پارێزگای کوردستان و تاهێر عه‌لیپوور لێکۆڵه‌ری سیاسی له به‌ریتانیا تاوتو کردووە.