رۆژی هه‌ینی له حه‌فته‌ی داهاتوو، رێكه‌وتی 26 ی مانگی 2 ی 2016ی زایینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی زانایانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته‌دا تاچه‌ند ده‌توانێ دیموكراتیك بێ، حكومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك به به‌شداریكردنێكی زۆری هاوڵاتیانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام بدات، چونكه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت دانبن به پایه‌كانی كۆماری ئیسلامی.
چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێیانوایه ناروونی له رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌پێی یاسای ئێران مافی ده‌نگدانیان هه‌یه نیشانه‌ی گرنگی رێژه‌ی به‌شداربووانی خه‌ڵكه بۆ كۆماری ئیسلامی.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هه‌یه له مانگی 12 ی ساڵی رابردوو راگه‌یه‌نرا كه 55 ملیۆن كه‌سن، به‌ڵام حه‌فته‌ی رابردوو جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران كه به‌رپرسیاری به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ئاشكرای كرد ، كه هیچ ئامارێكی روونی رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه، له‌به‌رده‌ستانییه.
پرسیاری سه‌ره‌كی له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه ، ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانن شه‌رعییه‌ت و ره‌واێتی به كۆماری ئیسلامی بده‌ن یان نا؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانن شه‌رعییه‌ت به كۆماره بده‌ن ، كه‌وایه بۆچی رێژی به‌شداربوونی خه‌ڵك به‌و ئه‌ندازه‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی گرنگه؟ ئه‌گه‌ریش ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت دانبن به كۆماری ئیسلامی بۆچی هه‌ندێك له ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن؟
له‌به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن ئه‌م پرسیارانه‌مان له‌گه‌ل به‌رێزان دكتۆر خالید ته‌وه‌كولی، كۆمه‌ڵناس له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بێهنام ئه‌مینی، لێكۆڵه‌ری سیاسی و خوێندكاری دكتۆرای بیری سیاسی له تۆرینتۆ تاوتو كردووه.