Accessibility links

کرانه‌وه‌ی ئابووری له ئێران؛ له خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له ناوخۆ یان ده‌ست تێوه‌ردان له ناوچه‌که‌؟


دوای دواترین ڕاپۆرتی ئاژانسی جیهانی وزەی ناوەکی کە پابەند بوونی ئێرانی بە بەڵێنەکانی پشت ڕاست کردەوە ڕێکەوتنی ناوەکی نێوان ئێران و وڵاتە زلهێزەکان گەشتە ئاستی جێبەجێ کردن.

وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە زیادە لە دووسەد مێلیارد دولار لە سەرمایەی ئێران کە لە وڵاتانی دەرەوە دەستی بە سەردا ڕاگیرابوو کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆلی ئێران. سەد مێلیارد لەم سەرمایە پارەی خزن کراولە بانکە جیهانییەکانە و ئێران دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

لە هەمان کاتدا بازاری جیهانی بە رووی ئێران کراوەتەوە و کۆمپانیا گەورە و زەبەلاحەکان یەک لە دوای یەک سەردانی ئێران دەکەن و ئۆباماش لە ئەمریکا ئیزنی فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەر هەڵگری بۆ ئێران دەرکردوە.

ئەم کرانەوە ئابوورییە بۆەتە هۆی ساز کردنی ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران لەم دەرفەتە دەتوانێت کەڵکی پێویست بۆ گەشە سەندنی ئابووری لە وڵاتەکەی وەربگرێت یان نە؟

چەند ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو بڕە پارە زۆرەی دەستی ئێران دەکەوێت بکەوێتە خزمەتی چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران؟ کێبەرکێ ناوخۆییەکانی ئێران چەند کاریگەری لە سەر دەستکەوتەکانی رێکەوتنی ناوەکی لە ناوخۆی وڵات دەبێت؟

بە پیێ هەلومەرج و ژێرخانی ئابووری ئێران چەند شانسی و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم کرانەوە سیاسییە ژیانی خەڵک لە ناوخۆی ئێران ئاسانتر بکاتەوە؟

بۆ تاوتوی کردنی ئەم پرسیارانە له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا، لەگەڵ بەڕێزان سالار پاشایی لێکۆلەری سیاسیلە ئاڵمانیا و جەماڵ نەجاری، ڕۆژنامه‌وان لە فەرانسە، وتووێژمان کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:29 0:00

XS
SM
MD
LG