شورای نێگەهبان لە ئێراندا نزیک بە شەست لە سەدی ئەو خۆپالێوەرانەی ڕەد کردوهتهوه که بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئێران لە مانگی داهاتوودا خۆیان ناونووس کردبوو. جێگای ئاماژەیە کە نەوەدونولە سەدی ئەوانەی کە وەک ڕێفۆرمخواز خۆیان پێناسە دەکەن لە جەرگەی ڕەدکراواندان.
ئهم رێژه زۆرهی ڕهدکراوان بوه هۆی ئهوه که حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی پارێزگاکان لە وەزارتی ناوخۆ بڵێت ڕەوا نییە باڵێک لە کۆماری ئێسلامیدا لە بەشداری لە هەڵبژاردن بێ بەش بکرێت کە زیادە لە دە مێلیۆن لایەنگری هەیە.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێرانیش لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونی کردەوە کە لە زۆربەی بازنگەکانی هەڵبژاردندا کێبەرکێک نابینرێت و هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێگەندان بە هیچ خۆپالێوەڕێکی ڕێفۆرمخواز یان سهربهخۆ لەو بازنگانەدا بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکەی پارڵماندا.
ئێستا پرسیار ئەوەیە کە بەشداری کردن لە هەلبژاەردنی پارڵمان لە ئێراندا بهم شێوهیه، تەنانەت بە پێوەری رێفۆرمخوازی هەڵگری هیچ مانایەکی سیاسی هەیە؟ ههندێک له چاودێران دهپرسن لە کاتێکدا هیچ جۆرە کێبەرکێک لە کایەی هەڵبژاردندا بوونی نییە بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنە جگە لە گوێ ڕاگرتن بۆ داواکاری رێبهرایهتی ئێران چ مانایەکی تری هەیە؟
ئایا حەسەن ڕۆحانی دەتوانێت له پهیوهندی له گهڵ گەڕانەوەی خۆپاڵێوەرانی ڕەد کراوی ڕێفۆرمخواز یان نزیک بە دەوڵەت ڕۆڵیک بگێرێت؟ ئاستی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چەند دەبێت؟ پارتە ئۆپۆزسیونەکان تا چەند دەتوانن لەم بوارەدا کاریگەریان لە سەر دەنگ و بڕیاری خەڵک هەبێت؟
بۆ تاوتو کردنی ئەم پرسیارانە لە بەرنامەی هڵۆ واشنگتۆن ئەم حهوتەدا لەگەڵ بەڕێزان کاوە ئاهەنگەری نوێنەری حدک لە ئۆرووپا، تاهێر عەلیپوور لێکۆلەری سیاسی لە بریتانیا و ئاریا حسهینی لێکۆلەری سیاسی لە ئاڵمانیا وتوویژمان کردوە.