وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ڕه‌بستان ڕایگه‌یاند ٤٧ هاووڵاتی سعودی که به کرده‌وه‌ی تێرۆرستی تاوانبار بوون له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌ند شاری ئه‌م وڵاته له سێداره دراون. له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه که یه‌ک له سێداره دراوه‌کان شێخ نه‌مر ڕێبه‌ری ئاینی که‌مایه‌تی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
پارێزه‌رێکی سعودی که ناوی پارێزراوه، به ئاسۆشێتدپرێسی گوتووه که ٥ له ئه‌وانه‌ی له سێداره‌دراون له شیعه‌کانی سعودین. یه‌ک له وته‌بێژانی ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت، "له سێداره دراوان له مافی دادگایی کردنێکی ڕه‌وا و یاسایی بێ به‌ش بوون."
ئێران پێشتر به فه‌رمی چه‌ند جار داوای له عه‌ره‌بستان کردبوو که له شێخ نه‌مر خۆش بێت. شه‌مه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند به‌رده‌وامی عه‌ره‌بستان له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی به ئه‌م شێوه کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی دژی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
بۆ تاووتۆ کردنی ئه‌گه‌ری سیاسی بوونی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و به‌راوردی کاردانه‌وه‌کانی ئێران له گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له سوێد، وتووێژمان کردووه.