Accessibility links

ئێران هۆشیاری دەداتە ڕۆژئاوا لەسەر دەستپێکردنی ململانێیەک و دەڵێت هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوە نادات


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف هۆشیاریدایە ڕۆژئاوا لەسەر دەستپێکردنی ململانێیەک و وتیشی وڵاتەکەی هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوە نادات، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە تەنگەی هورموز دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی بەڕیتانیدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەج جەواد زەریف لە نیکاراگوا وتی ئێران ڕێوشوێنێکی گرتۆتەبەر دژی کەشتیەک و یاسا نێودەوڵەتیەکانی جێبەجێ کردووە، وتیشی ئەمە وەڵامدانەوەی ئێران نیە لەسەر دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران لەلایەن بەڕیتانیاوە.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتاکەی لە نیکاراگوا وتی " دەست پێکردنی ملمکانێیەک کارێکی ئاسانە بەڵام کۆتایی پێهێنانی مەحاڵ دەبێت."

وتیشی " زۆر گرنگە هەمووان بزانن و زۆر گرنگە بۆریس جۆنسن بزانێت ئێران هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوە نادات." جێی ئاماژەیە بۆریس جۆنسن کاندیدی سەرەکییە بۆ شوێنگرتنەوەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی.

وتیشی " ئێران دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتاندا ئاسایی بێت و ڕێزگرتنی هاوبەش هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG