Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران بیر لە جەنگ ناکاتەوە لەگەڵ ئەمەریکادا


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

دەزگای هەواڵی ئیسنای ئێرانی ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنی ڕاگەیاندووە کۆماری ئیسلامی بیر لە جەنگ ناکاتەوە لەگەڵ ئەمەریکادا.

بەڵام ڕۆحانی بە ماکرۆنیشی وتووە ئەگەر واشنتن دووبارە ئاسمانی ئێران پێشێل بکاتەوە ئەوا ئێران بەرپەرچی دەداتەوە وەکو چۆن بەرپرسانی دیکەی ئێرانی لە ماوەی ڕابردوودا جەختیان لەوە کردبۆوە.

ڕۆحانی وتی " ئەگەر ئەمەریکا هەوڵ بدات ئاوی ئێران یاخود ئاسمانی ئێران پێشێل بکات ئەوا هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەرکیان هەیە و ڕووبەڕوویان دەبنەوە و لێیان دەدەن."

دەزگاکە وتیشی ڕۆحانی بە ماکرۆنیشی وتووە ئێران دووبارە وتوێژ لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 ناکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG