Accessibility links

ئێران: دووبارە دانوستان لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ناکەینەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی داواکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ گۆڕینی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان جێی قبوڵکردن نیە.

سەرۆک ترامپ وتی ڕەتی دەکاتەوە بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران جارێکی دیکە پەسەند بکات ئەگەر هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی هەڵە گەورەکانی ناو ڕێکەوتنە ناوەکیەکە تا 12 ی مانگی پێنج چاک نەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکدا کە لە یوتیوب بڵاوکرایەوە وتی " ئێران دووبارە دانوستان ناکاتەوە لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی کە چەند ساڵە پێی گەیشتوون و جێبەجێ دەکرێت."

جێی ئاماژەیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پابەندن بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە وەکو ئەوەی کە ئێستا هەیە و لە هەمان کاتدا هەوڵدەدەن واشنتن ڕازی بکەن لەسەر ڕێکەوتنەکە بمێنێتەوە.

هەروەها عەلی ئەکبەری ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا خامنەئی وتی " تەنانەت ئەگەر هاوپەیمانەکانی ئەوروپا بەتایبەتی ئەوروپییەکان هەوڵبدەن ڕێکەوتنەکە بگۆڕن، ئەوا یەکێک لە بژاردەکانمان کشانەوە دەبێت لەو ڕێکەوتنە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG