بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی جه‌واد زه‌ریف به ڕووسه‌رییه‌وه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان مه‌سیح عه‌لینژاد بوه‌ته هۆی درووست بوونی ئه‌و پرسیاره که داپۆشینی سه‌ری پیاوان له لایه‌ن چالاکانی مافه‌کانی ژنانه‌وه به مانای دژایه‌تی کردنی به‌رامبه‌ر به سه‌پاندنی سه‌رپۆش به سه‌ر ژنان دایه یان جۆرێک سووکایه‌تی کردن به ئه‌و ژنانه‌یه که ناچارن به پێی یاسای ئێران ڕووسه‌ری بخه‌نه سه‌ر؟
عه‌لینژارد ده‌ڵێت کاتێک زه‌ریف له وتووێژه‌کانی خۆیدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که سه‌رپۆشی ژنان له ئێران‌دا کولتووریه و ڕێزگرتن له ئه‌و کولتوره له سه‌ر هه‌مووان فه‌ڕزه، به ئه‌م شێوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێنه ده‌بێت نیشانی بده‌ین که داسه‌پاندنی سه‌رپۆش دژایه‌تی کردنی ژنانه و چ پێوه‌ندی به کولتوره‌وه نیه.
پێشتریش ده‌رکه‌وتنی لاپه‌ڕه‌ی "ئازادیه‌کانی به ئه‌سپایی ژنان" له لایه‌ن عه‌لینژاده‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی سازکردبوو که ئاخۆ ئازادی به ئه‌سپایی ده‌بێت؟
بۆ تاوتۆ کردنی پرسیاره‌کانی پیوه‌ندیدرا به ئه‌م هه‌وڵه تازه‌ی عه‌لینژارد به تایبه‌ت و کێشه‌ی داسه‌پاندنی سه‌رپۆش به گشتی له گه‌ڵ به‌ڕێز خاتوو فه‌ریدا نارین، چالاکی مافه‌کانی ژنان له فه‌رانسه، وتووێژمان کردووه.