له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، په‌ڕژاینه سه‌ردوو مژاری جیاواز؛ له نیوه‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌که‌دا دوکتور که‌مال سوله‌یمانی، پسپۆری لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆستای زانکۆ له نیویۆرک، میوانمان بوو و وته‌کانی باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به عه‌ڕه‌بستان و ئێرانمان تاوتۆ کرد.
ئۆباما له وتووێژێکی درێژ له گه‌ڵ گۆڤاری "ئاتلانتێک" ده‌ڵێت ئێران و عه‌ره‌بستان پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیان له ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاشتی خۆازانه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و ئه‌مه کاری ئه‌مریکا نیه که به هێزی له‌شکری بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ک شه‌ڕی لایه‌نێکی تر بکات.
له گه‌ڵ دوکتور که‌ماڵ هه‌وڵماندا گۆشه نادیاره‌کان و مانا گونجاوه‌کانی ئه‌م وته نوێیانه‌ی ئۆباما ڕوون بکه‌ینه‌وه و بزانین ئه‌مه به مانای گۆڕینی ستراتژی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته یان نا.
له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که‌دا، خاتوو فه‌رزانه جه‌لالی چالاکی مافه‌کانی ژنان له شاری کرمانشای ڕۆژهه‌ڵاتی کۆردستانه‌وه میوانمان بوو و پرسیمان کێشه‌ی ڕووسه‌ری بۆ ژنان له ئێران تا چه‌ند وه‌ک کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی چاوی لێده‌کرێت؟
37 ساڵ له مه‌وبه‌ر و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران هه‌زاران ژن له تاران خۆپێشاندانیان کرد تا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به یاسای نوێی ڕووسه‌ری له سه‌ر کردن بۆ ژنان ده‌رببڕن.
ئێستا له خاتوو فه‌رزانه ده‌پرسین، 37 ساڵ دوای ئه‌و خۆپێشاندانه، ژنان تا چ ڕاده‌یه‌ک توانیویانه کێشه‌کانی ژنان وه‌ک کێشه‌ی گشتی کۆمه‌ڵگا بێنه ڕۆژه‌ڤه‌وه و پشتگیری ڕۆشنبیران و پیاوانی ئازادیخواز له بزووتنه‌وه‌ی ژنان چۆن هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن؟
فه‌رمون له‌گه‌ڵ ده‌قی وتووێژه‌که.