Accessibility links

کۆماری ئیسلامی دەڵێت لە بەرامبەر هەر هێرشێک دا بەرگری لە خۆی دەکات


کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی عێڕاق، بەغدا، یەکشەمە ٢٦ی مانگی ٥ی ٢٠١٩ی زاینی

وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەم بارەیەوە گوتی کە عێڕاق پشتیوانی لە ئێران دەکات و خۆازیارە لە نێوان دراوسێیەکەی و ئەمەریکا دا نێوبژی بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران، موحەمەد جەواد زەریف یەکشەمە داوای لە وڵاتانی ئەورووپایی کرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی ڕێکەوتنی ناوکی وڵاتەکەی بپارێزن.

بە گوێرەی ڕۆیتێرز، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ماوەی کۆنفڕانسێکی هەواڵنێری لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێڕاق موحەمەد ئەل حەکیم، زەریف گوتی ئێران دەیهەوێت پەیوەندێکی پارسەنگکراو لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی عەڕەب سازبکات و پێشنیازی کردبوو ڕێکەوتنێکی هێرش نەکردن لە گەڵ ئەوان واژۆ بکەن.

ئەو گوتی، "لە بەرامبەر هەر هەوڵێکی بە دژی ئێران، داخوا شەرێکی ئابوری یان لەشکری بێت بەرگری لە خۆمان دەکەین."

وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەم بارەیەوە گوتی کە عێڕاق پشتیوانی لە ئێران دەکات و خۆازیارە لە نێوان دراوسێیەکەی و ئەمەریکا دا نێوبژی بکات. بەغدا باوەڕی وانیە کە "گەمارۆکانی ئابووری" ئاکامیان بە دوادابێت، کە مەبەستی ئەو لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بوو.

حەکیم گوتی، "ئێمە بە ڕوونی و بە ڕاشکاوانە دەڵێن کە لە دژی کردارەکانی یەک لایەنەین کە ئەمەریکا گرتوویەتە بەر. ئێمە لە ئەو هەڵوێستەی ئێران دا پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی دەکەین."

لە هەمان کاتدا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەڕاقچی گەیشتە عومان و لە گەڵ یوسف بن عەلاوی بن عەبدوڵا، وەزیری کارەکانی دەرەوە، سەبارەت بە "رووداوەکانی هەریم" گفتوگۆیان کرد، وەک ئاژانسی هەواڵنێری ئەو وڵاتە ڕاپۆرتی کرد.

XS
SM
MD
LG