Accessibility links

دەزگایەکی هەواڵی: سوپای ئێران دەڵێت هەموو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بە پارێزراوی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانیان


دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێرانی نیمچە فەڕمی لە زاری وتەبێژێکی سەربازی ئێرانەوە بڵاویکردەوە هەموو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی وڵاتەکە ە پارێزراوی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانیان، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی خستۆتە خوارەوە.

دەزگا هەواڵییەکە لە زاری وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە " هەموو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و تەنگەی هورموز بە پارێزراوی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانیان، دوای ئەوەی ئەرکێکی لێکۆڵینەوە و چاودێریان جێبەجێ کردووە، هیچ ڕاپۆرتێکیشمان بۆ نەهاتووە لەسەر ئەوەی کەشتی جەنگی ئەمەریکی بۆکسەر وەڵامی فڕۆکەکانی دابێتەوە."

سەرۆک ترامپ وتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 914 مەتر لە کەشتی جەنگی ئەمەریکی بۆکسەر نزیک بۆتەوە و ئاگادارکردنەوە دووبارەوەبووەکانی پشتگوێ خستووە، ئەمەش لەنوێترین ڕووداوەکانی کەنداودا کە تەنها گرژییەکان زیاتر دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG