دانۆڵد تڕا‌مپ که‌متر له حه‌ڤده رۆژی تر ده‌بێت بڕیاری کۆتایی خۆی له سه‌ر تازه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌پاردنی گه‌مارۆکانی ناو‌کی ئێران بدات. تڕا‌مپ پێشتر گوتبووی ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌و چیتر ئاماده نیه پابه‌ندبوونی ئێران به ڕێکه‌وتنه‌که پشتڕاست بکاته‌وه.
ئێمانۆێل مه‌کرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه دوای چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ تڕا‌مپ ڕایگه‌یاند که وڵاتانی ئه‌رووپایی ئاماده‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نێگه‌رانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنه‌که چوار خاڵی تری پێ زیاد بکه‌ن. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ئێران ده‌ڵێت هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکارییه‌ک له ڕێکه‌وتنه‌که‌دا لای ئه‌وانه‌وه قه‌بوڵ ناکرێت و ئه‌وان ئاماده‌ن له گه‌ڵ پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌مه‌ریکا به ڕێکه‌وتنه‌که به‌رنامه‌ی ناو‌کی خۆیان بخه‌نه‌وه گه‌ڕ.
پرسیارئه‌وه‌یه که تڕا‌مپ له کۆتایی دا پابه‌ند به ڕێکه‌وتنه‌که ده‌مێنێته‌وه، یان ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌که له ناوده‌چێت و کێشه‌ی ناو‌کی ئێران دیسان دێته ڕۆژه‌ڤه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بتوانێت وڵاتانی ڕۆژئاوایی له گه‌ڵ خۆی بخات ئێران بۆ به‌ره‌نگاری چێ پێده‌کرێت و ئه‌مه چۆن له سه‌ر نێوخۆی ئێران کاریگه‌ری داده‌نێت.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتوه‌دا، ئه‌م باسه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان ئاگری ئیسمایل نژاد، رۆژنامه‌وان له ئوتریش (نه‌مسا) و شه‌ماڵ بۆکانی مامزاده نووسه‌ر و لێکۆله‌ری سیاسی له هه‌ولێر تاو و تۆ ده‌که‌ین.