Accessibility links

ڕوانگه: ترامپ ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا بە چ ئاقارێکدا ده‌بات؟

  • شاهێد عەلەوی

چاوەڕوان ‌دەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە سەرۆک ترامپ ڕایبگەیەنێت کە چیدی پاپەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 پەسەند ناکات و ئەو پرسە بۆ کونگرێسی ئەمەریکا جێبهێڵێت تاوەکو سەر لەنۆی سزاکان بەسەر تاراندا بسەپـێنن. هه‌روه‌ها چاوه‌روان ده‌کرێ ترامپ سزاێ نوێ بخاته‌ سه‌ر پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران. بە گوێرەی یاسای کۆنگرێس سەرۆک بۆی هەیە هەتا 15ی مانگی دە بڕیار بدات ئایا ئێران پابەندی ڕێکەوتنەکە بووە یان نا، بەڵام کۆشکی سپی دەڵێت ڕەنگە زووتر ئەو بڕیارە بدات.

سارا هەکەپی ساندەرز وتەبێژی کۆشکی سپی لەو بارەیەوە لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاند سەرۆک گەیشتۆتە بڕیارێک لەمەڕ تێکڕای ستراتیژیەتی ئێران و دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ڕێبازێکی بەرفراوانترمان دبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاراندا، نەک بە تەنها بەشێکی بەڵکو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تێکڕای کێشەکانی ئێران.

سەرۆک ترامپ مانگی ڕابردوو لەمیانەی وتارەکەی بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتبوی سەودای ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ تاران یەکێکە لە هەرە خراپترێن سەودا کە هەتا ئێستا ئەمەریکا تێدا بەشداریکردووە. هەروەها سەوداکەی بە مایەی شەرمەزاری بۆ ئەمریکا ناودیرکرد.

بڕیاری پەسەنەکردنەوەی ئەو سەودایە کە ئەمەریکا و ئێران و هەروەها وڵاتانی تری زلهێزی جیهان مۆریانکردبوو بۆ ڕاگرتنی پرۆگرامی ناوکی تاران بە مانای هەڵوەشاندنەوەی نایەت و هەروەها نابێتە مایەی ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتێکی سزاکانی پـێشتر لە دژی ئێران درابوون سەرلەنوێ بسەپـێندرێنەوە، بەڵام ژمارەیەک لە شارەزایان پێیانوایە دەبێتە مایەی ڕێگەخۆشکردن بۆ پرۆسەیەک کە لە کۆتاییدا ببێتە مایەی سەپاندنەوەی سزاکان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەودایە.

لە بەرانبەردا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ هۆشداری وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی توندی دا له‌ لایه‌ن تارانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک دانڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌ ئه‌نجام بگه‌ینێ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێکه‌وتنامه‌ی مێژوویی ناوکی ساڵی 2015.

ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیرنا رایگه‌یاند که‌ دیپلۆماتی باڵای وڵاته‌که‌ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی داخراوی په‌رله‌ماندا له‌ باره‌ی پێشبینی په‌سه‌ند نه‌کردنی سه‌وداێ ناوکی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان ئاگادار کرده‌وه‌.

چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئەمەریکا ڕێکه‌وتنی ناوکی لای خۆیه‌وه هه‌ڵوەشێنێته‌وه و ئه‌مه چ کاریگه‌ریەکی له سه‌ر ئێران ه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه گه‌مارۆ بخرێته سه‌ر سۆپای پاسدارانی ئێران، کاردانه‌وه‌ی ئێران چۆن ده‌بێت و له کۆتایی‌دا ئه‌مه چه‌ند ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له ناوچه‌که؟

ئه‌م باسه و پرسیارانه‌مان له به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وته‌ی ڕوانگه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆکتور کرمانج گۆندی، سه‌رۆکی به‌شی ڕیبه‌رایه‌تی زانکۆی ولایه‌تی تنێسی و جهانگیر عه‌بدوڵلاهی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئالمان تاوتۆ کردوە.

XS
SM
MD
LG