په‌سندکردنی یاسای نوێی سه‌پاندنی گه‌مارۆکان به سه‌ر ئێڕان و به تایبه‌تی سوپای پاسداران ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته ئاراوه که ئاخۆ ئه‌مه ده‌توانێت ده‌ستپێکی ئاڵۆزییه‌کی گه‌وره‌تر له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا بێت و ئێران چۆن به‌رانبه‌ر به ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێست ده‌گرێت و به گشتی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له نێوان دوو وڵات دوای ئه‌م گه‌مارۆ نوێیانه ده‌چێته ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان نا؟
له لایه‌کی تره‌وه، له ساڵیادی کۆمه‌ڵ کوژی به‌ندکراوانی سیاسی له ئێران ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له سێداردراوانی هاوینی 1988 کورد بوون و وه‌ک ئه‌ندامی حیزبه‌کانی سیاسی ئێران یان حیزبه‌کانی کوردستان بوون به قوربانی ئه‌و کۆمه‌ڵکۆژییه بۆچی که‌متر له یادکردنه‌کان دا ئاماژه به ئه‌و کوردانه ده‌کرێت؟
نه‌بوونی زانیاری ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به له سێدراه‌دراوانی کورد له کۆمه‌ڵکوژی هاوینی 67 ده‌رئه‌نجامی که‌مترخه‌می میدیاکارانی کورد و حیزبه‌کانی کوردستانی ئێرانه یان ئه‌مه درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن دژی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یه‌کان له ئێراندایه که ته‌نانه‌ت له کاتی باسکردن له مه‌ینه‌کانیشیان ده‌خرێنه په‌راوێزه‌وه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه ئه‌م دوو بابه‌ته له گه‌ڵ میوانه‌کانمان به‌ڕێزان: هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا و ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان تاو و تۆ کردووه.