هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت پێکدادانێکی تر له نێوان به‌له‌مه خێراکانی سوپای ئێران و که‌شتیه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له که‌نداو ڕوویداوه.
سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یێکدا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌فتارێکی نه‌گۆنجاویان بوه و به هه‌ڵخستنی مۆنه‌وه‌ر به‌ره‌و به‌له‌مه‌کانی سوپا هه‌وڵیان داوه ئاڵۆزی بنێنه‌وه.
به پێی به‌یاننامه‌که‌ی سوپای پاسداران، ئه‌م ڕووداوه کاتژمێر چواری ئێواره‌ی هه‌ینی 28ی مانگ له نزیکی چاڵه‌ی نه‌وتی/غازی ڕه‌ساڵه‌ت له ناوچه‌ی ناوه‌ندی که‌نداو ڕوویداوه.
سوپای پاسداران له‌م به‌یاننامه‌دا ده‌ڵێت ناوچه مووشک هاوێژه‌کانی ناوچه‌ی چواره‌می هێزی ده‌ریایی سوپا سه‌رقاڵی چاودێری که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری نیمیتس و که‌شتی سه‌ربازی هاورێی بوون که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی هلیکۆپترێکیان فڕاند و نزیکی به‌له‌مه‌کانی ئێران بوون و هۆشداریان پێ داون و مۆنه‌وه‌ریان خستوه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک ناوچه‌که‌یان جێ هێشتوه.
له که‌متر له یه‌ک حه‌وته‌دا،ئه‌مه دووهه‌م جاره که رووداوی ئاوا نێوان هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا و سوپای پاسداران ڕووده‌دات.
ڕۆژی سێشه‌مه‌ش که‌شتیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ته‌قه‌ی هۆشداری له چه‌ند به‌له‌می سوپای پاسداران کرد. دوو لایه‌نه‌که دوای ڕووداوه‌که یه‌کتریان به ڕه‌فتاری نه‌شیاو تاوانبار کرد.
ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وانه له که‌نداو له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری یاسایی گه‌مارۆی نوێی دژی به‌رنامه‌ی مووشکی ئێران و هه‌روه‌ها سوپای پاسداران په‌سه‌ند کرد. به پێی ئه‌م بڕیاره سوپای پاسداران، فه‌رمانده‌کان و نوێنه‌ران و نزیکانی ئه‌م سوپایه ده‌بێت له ماوه‌ی 90 ڕۆژ دوای واژووی ئه‌م بڕیاره یاساییه بخرێنه ژێر گه‌مارۆی ئابووریه‌وه.