به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵنێری و میدیاکانی ئه‌مه‌ریکایی بڵاویان کردوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه دانۆڵد تڕا‌مپ له کاتی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی چه‌ند فه‌رمانی نوێی سه‌باره‌ت به کۆچبه‌ران و ڤیزا واژۆ ده‌کات.
وه‌ک گوتراوه به پێی ئه‌م فه‌رمانه نوێیانه هاتنی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریکا زۆر سنووردار ده‌کرێت و هه‌روه‌ها دانی ڤیزا بۆ سه‌فه‌رکردنی هاووڵاتیانی ئێران، عێڕاق، لیبی، سۆمالی، سودان، سوریا و یه‌مه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌ی کاتی ڕاده‌گیرێت.
ئه‌و فه‌رمانه نوێیه چه‌ند کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی ئه‌م وڵاتانه که له تورکیا و له وڵاتانی تر چاوه‌ڕوانی هاتن بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن؟ له لایه‌کی دیکه‌وه، ڕاگرتنی دانی ڤیزا به هاووڵاتیانی ئه‌و شه‌ش وڵاته چه‌ند ده‌توانێت درێژه‌ی هه‌بێت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئه‌مه‌ریکا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڵوێسته بن؟
سێ سێناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مه‌ریکایی گه‌ڵاله‌یه‌کی نوێیان بۆ دانانی گه‌مارۆی ئابووری دژی هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کانی ئێران پێشکه‌شی سێنێتی ئه‌م وڵاته کردووه. به پێێ ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه که به نێوی "یاسای گه‌مارۆکانی ناپه‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران" پێشکه‌ش کراوه، هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کانی ئێرانی ده‌که‌ونه ژێر گه‌مارۆیه‌کی توندی ئابووری.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا بۆ باس له سه‌ر کارێگه‌رییه‌کانی فه‌رمانه نوێێه‌که‌ی تڕا‌مپ له لایه‌که و کاریگه‌ری گه‌ڵاڵه نوێیه‌که‌ی سێنێت له سه‌ر ڕه‌وشی ئابووری ئێران و شێوازی هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌که، میوانداری به‌ڕێزان ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هوله‌ند و جه‌هانگیر عه‌بدوڵاهی، لێکۆله‌ری سیاسی له ئاڵمان ده‌که‌ین.