Accessibility links

ڕامبود لوتفی پوور: له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ئێران نایه‌وێت رێکەوتنی ناوه‌کی هەڵوه‌شێته‌وە و هەرشەکانی کایەی سیاسیه


한국 평창에서 열린 동계올림픽 폐회식에서 무용수들이 기념공연을 하고 있다.
한국 평창에서 열린 동계올림픽 폐회식에서 무용수들이 기념공연을 하고 있다.

ئاسۆشێتدپرێس له‌ هه‌واڵێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا دژی ١٢ کۆمپانی و که‌سانی ئێرانی و دوو وڵاتی تریش به‌ تاوانی هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدان به‌ به‌رنامه‌ی موشه‌کی باڵستیکی ئێران گه‌مارۆ داده‌نێت. له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران ده‌ڵێت که‌ هه‌رچه‌شنه‌ گه‌مارۆیه‌کی نوێ دژی کومپانی و که‌سانی ئێرانی وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ ژێرپێنانی ڕێکه‌وتنی ناوکی چاو لێده‌کات و هه‌ڵوێستی پێویست ده‌گرێت.

ئەگەر چی کۆشکی سپی دەڵێت ئه‌و گه‌مارۆ نوێیانه جارێک راناگەینێت، بەڵام له‌ حاڵێکدا هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و ئه‌مه‌ریکا سه‌ر قاڵی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانن و له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌کان دژی ڕێکه‌وتنی ناوکین ئه‌م گه‌مارۆ نوێیانه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت به‌ قازانجی چ لایه‌نێک له‌ سیاسه‌تی ئێران و ئه‌مه‌ریکا دا ده‌شکێته‌وه‌؟ ئێران چه‌ند ده‌توانێت به‌ره‌نگاری جیدی ئه‌م هه‌وڵه‌ تازه‌یه‌ی خزانه‌ داری ئه‌مه‌ریکا بکات.

بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز ڕامبۆد لوتفی پوور، لێکۆڵه‌ری سیاسی له بریتانیا وتووێژمان کردووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00

XS
SM
MD
LG