هه‌ڵبژاردنی دانۆڵد تڕا‌مپ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا پرسیاری زۆری به نیسبه‌تی شێوازی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێک هێناوه. هێشتا دیار نیه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ردا دێت یان نا و به تایبه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به کورده‌کان چ گۆڕانکارییه‌ک به‌خۆی ده‌بینێت.
جگه له ئێران که دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی ستراتژیک بکه‌وێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران که دژی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامین و له وانه کورده‌کان ئایا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به عێڕاق، تورکیا و سوریا له ده‌رئه‌نجامی خۆیدا به زیانی کورده‌کان و بزووتنه‌وه‌ی کوردی ته‌واو ده‌بێت یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی گه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه؟
تڕا‌مپ به ڕوونی گوتوویه‌تی که تیشک ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕ دژی داعش، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌شار ئه‌سه‌د و ئاماده‌بوونی ڕووسیا له سوریا به کێشه نازانێت و ته‌نانه‌ت واده‌نوێنێت ئاماده‌یه له گه‌ڵ ئه‌وان بۆ سه‌رکوتی داعش هاوکاری بکات. ئه‌مه چه‌ند ده‌توانیت به زیانی کورده‌کانی سوریا و ئه‌زموونی ڕۆژئاوا ته‌واو بێت؟
هه‌ڵبژاردن و پێشنیار کردنی که‌سێک بۆ سه‌رۆکاریه‌تی سی‌ئای‌ئه‌ی که دژی فه‌تحوڵڵا گۆله‌نه ئایا ده‌توانێ به مانای ئه‌گه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی تۆرکیا و ئه‌مه‌ریکا بێت و ببێته هۆی هاوکاری به‌ربڵاوی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ری تۆرکیا دژی کورد و پ‌ک‌ک له‌و وڵاته؟
له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه نوس له ناوه‌ندی نوچه و شرۆڤه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردوه.