Accessibility links

پیاوێکی ئێرانی کە لەسەر داوای ئەمەریکا لە ئەڵمانیا دەستگیرکرابوو ئازادکرا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند پیاوێکی ئێرانی کە بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمەریکا دەستگیرکرا بوو لە ئەڵمانیا ئەمڕۆ دوو شەممە ئازادکرا، وە لە دوای هەوڵێکی دپلۆماسی تاران گەڕایەوە بۆ ئێران.

عەباس موسەوی بۆ تەلەفزیۆنی حکومەتی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە پیاوەکە بەناوی ئەحمەد خەلیل بە فڕۆکە گوازرایەوە بۆ ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جواد زەریف کە بۆ بەشدارکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بووە.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاش ڕەتیان کردوە هیچ لێدوانێک لەسەر کەیسەکە بدەن.

بە گوێرەی تەلەفزیۆنی ئێران موسەوی گوتی ئەحمەد خەلیل لەلایەن ئەڵمانیاوە لەسەر داوای وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەستگیرکرابوو داوای ڕادەستکردنی دەکرد بەتۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا، بەڵام شەوی ڕابردوو ئازادکرا.

وتەبێژەکە ڕونی نەکردەوە کە چۆن خەلیل بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمەریکا تۆمەتبارکرابوو بەڵام گوتی ئەو لە ڕێگای گفتوگۆیەکی دپلۆماسی چڕوپڕ ئازادکراوە هەروەها بە هاریکاری دادگایی ئێران و دەزگای زانیاری سوپای پاسداران.

XS
SM
MD
LG