Accessibility links

مه‌سعود ڕۆسته‌می: گه‌مارۆ خستنه سه‌ر وڵاته‌ نابه‌رپرسیاره‌کان وه‌ک سیاسه‌تێک ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت و له بورای ئه‌خلاقیشه‌وه ڕه‌وا بیت

  • شاهێد عەلەوی

مه‌سعود ڕۆسته‌می

گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانێکی زۆره‌ له‌ ئاستی جۆراوجۆردا به‌رده‌وامه‌. هه‌ندێک له‌ ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ که‌ ناوه‌ندکانی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی باڵای کردۆته‌ ئامانج له‌ 38 ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌ام بوو و هه‌ر ساڵیش ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ نوێکراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ندێک له‌ گه‌مارۆکانیش قه‌واره‌ی ئابووری ئێرانی کردۆته‌ ئامانج و له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو قورسی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی، ئێران له‌ به‌رنامه‌ی ناوکی خۆی پاشگه‌ز بێت و ئاماده‌ بێت ڕێکه‌وتنێکی ناوه‌کی له‌ گه‌ڵ زلهێزانی جیهانی واژۆ بکات.

به‌ڵام له‌ هه‌مووی ئه‌م ساڵانه‌دا، هه‌ندێک له‌ چاودێران ئه‌و پرسیارانه‌یان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ گه‌مارودانان له‌ سه‌ر ئابووری وڵاتانی تر تا چه‌ند له‌ باری ئه‌خلاقیه‌وه‌ گونجاوه‌؟ ئه‌وان ده‌ڵێن زیاترین گوشاری ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ چینه‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ هیچ ڕۆڵێکیان له‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵس و که‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان نیه‌.

هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گران ده‌پرسن سیاسه‌تی گه‌مارۆدانان له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ چ له‌ لایه‌نی وڵاته‌ زلهێزه‌کانه‌وه‌ و چ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ پێ شێلکردنی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی یان مافه‌کانی مرۆڤ تاوانبار ده‌کرێن تا چه‌ند ده‌توانێت به‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بگات؟

له‌ مێژووی گه‌مارۆخسته‌سه‌ر، جگه‌ له‌ نموونه‌ی ئافریقای باشووری تا ئێستا هیچ سیاسه‌تێكی له‌ ئه‌و چه‌شنه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی بوونه‌ته‌ ئامانجی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌. هه‌ر بۆیه‌، له‌ باری سیاسیشه‌وه‌ پرسیارێکی زۆر به‌رانبه‌ری ئه‌م چه‌شنه‌ سیاسه‌ته‌وه‌ دێته‌ ئاراوه‌.

له‌ وتووێژ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، پسپۆڕی زانستگه‌لی سیاسی دانیشتووی ئاڵمان ئه‌م باسه‌مان هۆڕووژاندووه‌.

XS
SM
MD
LG