به پێی هه‌واڵێک که چه‌ند روژ له مه‌وبه‌ر له "کوردستان میدیا"، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، بڵاوکرایه‌وه دوو له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه له گه‌ڵ کۆنسولی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر چاوپێکه‌وتنێکیان هه‌بووه . دواتر وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، به ئێمه‌ی وت به پێی داواکاری کۆنسوله‌که هه‌واڵی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له سه‌ر ماڵپه‌ری کوردستان میدیا لابردراوه.
به‌ڵام ئێشتا گرته ڤیدئویه‌ک به لۆگۆی تیشک تی‌ڤییه‌وه له ماڵپه‌ری یوتیوبدا ده‌بینرێت که ئاماژه به ئه‌و چاوپێکه‌وتنه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ده‌کات.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت که ئه‌و چاوپێکه‌وتنه به داخوازی کونسولی ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵی لابردراوه، چی بوه‌ته هۆی ئه‌و داواکارییه؟ ناوه‌ڕۆکی چاوپێکه‌وتنه‌که یان ته‌نیا خودی چاوپێکه‌وتنه‌که؟ ئه‌مه چه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ناکۆکی نێوان ئافیسی ئۆباما و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مه‌ڕ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته؟
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه و ئه‌گه‌ری پشتگیری ئه‌مه‌ریکا له ڕاسانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ئایا ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر تاکتیکی حیزبه سیاسیه‌کانی تری کوردستانی ئێران هه‌بێت؟
له وتووێژ له گه‌ڵ دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمان ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردووه.