Accessibility links

کۆشکی سپی: ئۆباما دوای ده‌نگ دانی سێنا سه‌باره‌ت به واژۆ کردنی یاسای گه‌مارۆکانی ئێران بڕیار ده‌دات


جاش ئێرنێست، وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 30 مانگ، له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری واژوو نه‌کردنی پلانی درێژه پێدانی "یاسای گه‌مارۆکانی ئێران" کۆنگرێس له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا وتی باراک ئۆباما دوای په‌سه‌ند کردنی ئه‌م پلانه له سێنادا، به وردی چاوی لێ ده‌کات و دوای سه‌باره‌ت به واژۆ کردن یان نه‌کردنی بڕیار ده‌دات.

مێچ مه‌ک کانێل، ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی کۆماری‌خوازی سێنا دوێنی ڕایگه‌یاند که پلانی درێژه‌دان به "یاسای گامارۆکان له سه‌ر ئێران" بۆ 10 ساڵی تر ئه‌م حه‌وته له سێنای ئه‌مه‌ریکا ده‌خرێته به‌ر ده‌نگی سێناتۆره‌کان.

ئه‌م پلانه پێشتر له لایه‌ن مه‌جلێسی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به کۆی 419 ده‌نگی ئه‌رێنی په‌سه‌ند کرابوو. ئه‌م یاساییه بۆ درێژه هاتنی دوای ئه‌وه له سێناش په‌سه‌ند کرا پێویسته له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه په‌سه‌ند بکرێت.

Senate Majority Leader Mitch McConnell of Kentucky,
Senate Majority Leader Mitch McConnell of Kentucky,

جاش ئێرنێست له کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری واژۆ نه‌کردنی ئه‌م یاساییه له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکاوه وتی: دیسان وه‌ک پێشتریش زۆر جار وتوومه، ده‌یڵێمه‌وه که حکومه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریکا ده‌ست ئاوالایێکی یه‌کجار به‌ربڵاوی هه‌یه تا ئه‌گه‌ر پێویست بکات گه‌مارۆی ئابووری بخاته سه‌ر ئێران و پێشتریش وامان کردوه.

ئێرنێست له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و چه‌ند که‌ره‌ته‌دا که ئۆباما ڕاسته‌وخۆ گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر ئێران تۆند کردوه. ئێرنێست وتی بۆ وێنه کاتێک دیمان ئێران خه‌ریکی په‌ره‌دان به به‌رنامه‌ی مووشه‌کی خۆیه‌تی به شیوه‌یێک که له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه، سه‌رۆک کۆمار ئۆباما ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی تۆند کردنی گه‌مارۆکانی له سه‌ر ئێران ده‌رکرد.

ئێرنێست هه‌روه‌ها وتی لانی که‌م له دوو بواری جیاوازی تریش‌دا کۆشکی سپی هه‌نگاوی وای دژی ئێران هه‌ڵگرتوه. یه‌که‌می جارێک بوو که به‌ڵگه‌نامه‌ی باوه‌ر پێکراومان سه‌باره‌ت به پشتگری ئێران له تیروریزم دیت و دووهه‌میشی کاتێک بوو که ئه‌رخایه‌ن بویک ئێران مافه‌کانی‌ مڕۆڤ له ناوخۆی وڵاته‌که‌ی ده‌خاته ژێر پێ.

ئێرنێست ڕوونی کرده‌وه که کۆشکی سپی ئێشتا ده‌ستی بۆ دانانی گه‌مارۆی نوێی دژی ئێران زۆر ئاواڵایه.

XS
SM
MD
LG