Accessibility links

ژیوار ڕەسولی: حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ستراتێژیان بۆ خه‌باتی هەنوکەی نیە

  • شاهێد عەلەوی

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەینی 13ی مانگ لە کۆشکی سپی وتارێکی لە بارەی ئێرانەوە پـێشکەش کرد و گوتی ئەمەریکا ناتوانێت چیتر بەردەوام بێت لەوەی پەسەندی بکات ئێران بە ڕێکەوتنەکە پابەندبووە، وە ئەمەریکا لە ئاڕاستەیەکدا بەردەوام نابێت کە ئەنجامەکەی زانراوە و دەڕەوات بەرەو توندوتیژی و تێرۆرزمی زیاتر و دروستبوونی هەڕەشەی ڕاستەقینە.

ترامپ گوتیشی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی ڕادەسپـێرێت لەگەڵ کۆنگرێس و هاوپەیمانانی ئەمەریکا کاربکەن بۆ تاووتوێکردنی زۆرێک لە خاڵە لاوازەکان و ئه‌و کەموکوڕیـیانه لە ڕێکەوتنـنامەکەدا هەن، تاوەکو ڕژێمی ئێران مث داهاتوودا بە چەکی ناوکی هەڕەشە لە جیهان ناکات.

ترامپ هەروەها گوتی پاش ئەوەی وتووێژی زۆری لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمەریکا کردووە، بڕیاری لە ستراتیژیـیەتیەکی نوێ داوە بۆ ڕێگەگرتن لە چالاکیـیە وێرانکاریـیەکانی ئێران، که بریتین له کار کردن له‌گه‌ل هاوپەیمانانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکیـیە ناسەقامگیریـیەکانی ڕژێمی ئێران و پشتیوانیکردنی لە تێرۆرستان لە ناوچەکەدا، سپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕژێمی ئێراندا تاوەکو ڕێگری لێبکەین لە کۆمەک کردنی تێرۆرزم و سەروسەودا کردن لەگەڵ زیادبوونی موشەک و چەکەکانی ڕژێم ئەوانەی جێی هەڕەشەن بۆ سەر دراوسێـیەکانی و بازرگانی جیهانی و ئازادی هاتوچۆی دەریایی.

ترامپ پاشان گوتی جێبەجێکردنی ستراتێژیەتە نوێـیەکەی دەستپـێدەکرێت بە کارێک کە دەبوایە لە مێژەوە بکرایە، ئەویش سەپاندنی سزای قورس بەسەر سوپای پاسدارانی ئێران کە هێزی گەندڵی ڕێبەری باڵای ئێرانە و بەشێکی گەورەی ئابوری وڵاتەکەی بردووە بۆ ئەوەی کۆمەکی تێرۆر لە دەرەوە بکات، لەوانە پـڕ چەک کردنی دیکتاتۆری سوریا و دابینکردنی موشەک و چەک بۆ تێرۆرستان.

ترامپ گوتیشی داوا لە وەزارەتی خەزێنە دەکات سزا بەسەر سوپای پاسداراندا بسەپێنێت و بە تایبەتی کاربەدەستانی سوپاکە و ئەو دامودەزگایانەی پـێوەی بەستراونەتەوە. داواشی لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا کرد بێنە پاڵ وڵاتەکەیەوە تاوەکو پـێکەوە بڕیاری سزای توند لە دژی ئێران بدەن بە ئامانجی دانانی سنوورێک بۆ ڕەفتارە ناسەقامگیریـیەکانی.

ئه‌م ستراتێژییه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رانبه‌ر به ئێران چه‌ند سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر دۆخی کورد له ناوچه‌که ده‌بێت و کورد له ئێران و هێزه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند ئاماده‌ن له‌م هه‌له‌یه بۆ دەستەبەرکردنی به‌رژه‌وندی کورد له ئێران که‌ڵک وه‌ربگرن؟

له وتووێژ له‌گه‌ڵ ژیوار ره‌سوڵی، ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی به‌شی ئێرانی تلویزیۆنی K24 ئه‌م باسه‌مان تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG