به پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ڕه‌شنوسی فه‌رمانێکی نوێی دانۆڵد تڕا‌مپ، بۆ ماوه‌ی ۳۰ ڕۆژ ڕێگا له سه‌فه‌ری هاووڵاتیانی چه‌ند وڵات و له وانه ئێران، سووریا و عێراق بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌گیرێت و ئه‌م ۳۰ ڕۆژه‌ش تا وه‌رگرتنی زانیاری پێویست له‌و وڵاته‌ی هاووڵاتیه‌که‌ی داوای ڤیزا ده‌کات د‌توانێت درێژ بکرێته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ چه‌شنه ڤیزایێک بۆ هاووڵاتیانی ئه‌م ۶ وڵاته ده‌رناچێت و به وانه‌ش که ڤیزایان وه‌رگرتوه ڕێگه نادرێت بێنه نێو ئه‌مه‌ریکاوه. ئه‌م بڕیاره ڤیزاکانی سیاسی و دیپڵوماتیک ناگرێته‌وه.
له به‌شێکی تر له ڕه‌شنووسی ئه‌م فه‌رمانه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له ڕێگای نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کانه‌وه و ڕێگاکانی تر بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی ۱۲۰ ڕۆژ ڕاده‌گیرێت.
و وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری هاووڵاتی سووریاش بۆ ماوه‌ێکی دیاری نه‌کراو ده‌وه‌ستێت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵنێری و میدیاکانی ئه‌مه‌ریکایی بڵاویان کردبوه‌وه، ده‌گوترا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه دانۆڵد تڕا‌مپ له کاتی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌م فه‌رمانه نوێیه‌ی سه‌باره‌ت به کۆچبه‌ران و ڤیزا واژۆ ده‌کات به‌ڵام ئه‌مه ئێمڕۆ ڕووی نه‌دا.
وه‌ک گوتراوه به پێی ئه‌م فه‌رمانه نوێیانه هاتنی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریکا زۆر سنووردار ده‌کرێت و هه‌روه‌ها دانی ڤیزا بۆ سه‌فه‌رکردنی هاووڵاتیانی ئێران، عێڕاق، لیبی، سۆمالی، سودان، سوریا و یه‌مه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌ی کاتی ڕاده‌گیرێت.
دانۆڵد تڕا‌مپ ساڵی پار و دوای هێرشه‌کانی پاریس که بوه هۆی کۆژرانی ۱۳۰ که‌س، وتی ده‌بێت به شێوه‌یێکی کاتی ڕێگا له هاتنی مۆسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریکا بگیرێت، به‌ڵام دواتر جه‌خدی له سه‌ر ئه‌وه کردوه که ئه‌و نه دژه مۆسڵمان به‌ڵکو دژه تێرۆریسته.
دانۆڵد تڕا‌مپ هه‌ر له‌و کاته به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریکا ڤیزای ئه‌مه‌ریکا به هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه نادات که په‌یوه‌ندیان به تێروریسمه‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که دیانه‌وێت بێنه ئه‌مه‌ریکا تاقینه‌وه‌یێکی بیر‌و بڕوا داده‌نێت و سه‌باره‌ت به به‌هاکانی ئه‌مه‌ریکا و له‌وانه ئازادی ئایین، به‌رانبه‌ری ڕه‌گه‌زی و مافی هاوره‌گه‌زخوازه‌کان لێیان ده‌پرسن.