Accessibility links

سه‌لاح عه‌باسی: درووشمه‌کانی ئێران دژی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و ناوخۆیه و ئێران له به‌رانبه‌ر زۆردا ته‌سلیم ده‌بێت

  • شاهێد عەلەوی

چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دانۆڵد تڕامپ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گۆشاره‌کان له سه‌ر خۆی به‌ نسبه‌تی ڕووسیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی کۆنتڕۆڵکراو له‌گه‌ڵ ئێراندا بڕوات؟

په‌سه‌ند کردنی گه‌مارۆ نوێیه‌کان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و به تایبه‌ت سوپای پاسداران له کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا گۆشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر ئێران. له هه‌مان کاتدا له ڕۆژان و حه‌وته‌کانی ڕابردوودا لانیکه‌م دوو جار به‌له‌مه‌ خێراکانی سوپای پاسداران و که‌شتیه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به شیوه‌یێک پێکدادانیان بوه.

ئایا ئه‌مه ته‌نیا درێژ‌ه‌ی 37 ساڵ ناکۆکی نێوان دوو لایه‌نه‌که‌یه یان نیشانه‌یه‌که له ئاستێکی نوێی ناکۆکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران و ده‌توانێت ده‌ستپێکی ناکۆکی و ئاڵۆزی زۆر گه‌وره‌تر بێت؟

به پێی ئه‌زموونی چه‌ند مانگ ده‌سه‌ڵاتداری تڕامپ، زۆرینه‌ی چاودێرانی سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تڕامپ پێشبینی ناکرێت، به‌ڵام واده‌نوێنێت کاتێک دانۆڵد تڕامپ له لایێکه‌وه ده‌که‌وێته ژێر گۆشاره‌وه به خۆلقاندنی باسێکی تر هه‌وڵ ده‌دات گۆشاره‌کان و تیشکی بیری گشتی و ڕۆژنامه‌کان بگۆزێته‌وه و گۆشار له سه‌ر خۆی که‌م بکاته‌وه.

که واته چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دانۆڵد تڕامپ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گۆشاره‌کان له سه‌ر خۆی به‌ نسبه‌تی ڕووسیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی کۆنتڕۆڵکراو له‌گه‌ڵ ئێراندا بڕوات؟

خامنه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ئێران له بڕیاره‌کانی خۆی پاشگز بکات، به وته‌ی ئه‌و، دوژمن زیاتر دێته پێش و هه‌ر بۆیه‌ش ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه‌ی مووشکه بالستیکه‌کانی. ئایا ئه‌مه ده‌توانێت کێشه‌که قۆڵتر بکات و له کۆتایی خۆیدا ببێته هۆی شه‌ڕی سه‌ربازی نێوان دوو لایه‌نه‌که؟

ئه‌م بابه‌ته‌مان له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌لاح عه‌باسی لێکوڵه‌ری سیاسی تاوتۆ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG