وتەبێژێکی کاربەدەستانی ئێرانی ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئێران ئەمەریکیەکی بە ڕەچەڵەک ئێرانییان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی فێڵ کردن لەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ئێرانەوە بچنە ئەمەریکا و زیاتر لە 2.6 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.
ماڵپەڕی میزانی سەر بە کاربەدەستانی ئێرانی لەسەر زاری وتەبێژ غولام حسێن موحسنی ەوە ڕایگەیاندلەماوەی ڕابردوودا کەسێک دەستگیرکراوە کە ڕەگەزنامەی ئێرانی و ئەمەریکیشی پێبووە بە تۆمەتی فێڵ کردن لە خەڵکانێکی زۆری ئێرانی و وەرگرتنی پارە لێیان بۆ ئەوەی بیانبات بۆ ئەمەریکا.
موحسنی وتیشی گومانلێکراوەکەی کە ناوی نەهێنراوە لەو ڕێیەوە 2.6ملیۆن دۆلاری پەیداکردووە.
شایەنی باسە لە ساڵی ڕابردوودا خەڵکانێکی زۆر کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی بوون لەگەڵیشیدا هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و فەڕەنسی و کەنەدی بوون دەستگیرکراون و خراونەتە زیندانەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاریکاریکردنی وڵاتانی دەرەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز