Accessibility links

زەریف دەڵێت ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نادات


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نادات و ڕوونی کردەوە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە فەتوایەکدا قەدەغەی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی سیاسەتەکانی ئەمەریکا زیان بە گەلی ئێران دەگەیەنێت و گرژییەک لە ناوچەکەدا دروست دەکات.

زەریف وتی " ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نادەین و فەتوایەکی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی. تیرۆری ئابووری ئەمەریکی زیان بە گەلی ئێران دەگەیەنێت و گرژیی لە ناوچەکەدا دروست دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG