Accessibility links

ئێران داوا لە سەرۆک ترامپ دەکات بە ڕێزەوە قسە لەگەڵ ئێرانییەکاندا بکات نەک بە هەڕەشە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

ئێران داوای لە ئەمەریکا کرد بە ڕێزەوە قسە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بکات نەک بە هەڕەشەی جەنگ، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا وتی پێویستە لەسەر ئێران هەڕەشە لە ئەمەریکا نەکات ئەگەر نا ئەوا بە فەڕمی کۆتایی ئێران دەبێت.

ئەم هەفتانەی دوایی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و هاوپەیمانە عەرەبییەکانی لە کەنداو و بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا زیادیانکرد.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە تویتەر نوسی " ئەگەر ئێران بیەوێت شەڕ بکات ئەوا بە فەڕمی کۆتایی ئێران دەبێت. جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمەریکا نەکەنەوە."

لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی " هەرگیز هەڕەشە لە ئێرانیەکان مەکەن. ڕێزگرتن تاقی بکەنەوە چونکە ئەوە باشترە."

سەرۆک ترامپ فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانی توندکردۆتەوە و بوونی سەربازیی ئەمەریکای لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە. ئەمەریکا ئیران تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی ئەوەی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

ڕۆژی دووشەممە بەڕیتانیا بە ئێرانی ڕاگەیاند، پێویستە سووربوونی ئەمەریکا بە کەم نەزانرێت، هەروەها هۆشیاریشیدا لەوەی ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا بکەونە مەترسیەوە ئەوا بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ وەڵام دەداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG