Accessibility links

خامنەئی: ئێران دەتوانێت چەندێک نەوتی بیەوێت هەناردەی بکات


ماڵپەڕی فەڕمی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە ئێران دەتوانێت چەندێک نەوتی بوێت هەناردەی بکات.

وتیشی " هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێگە نەدان بە فرۆشتنی نەوتی ئێران هیچ ئەنجامێکی نابێت. دەتوانین بەپێی پێویستیی و ئارەزووی خۆمان نەوت هەناردە بکەین."

لەلایەکی دیکەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە زاری سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانییەوە بڵاویانکردەوە ئێران ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکادا وتوێژ بکات تەنها لەکاتێکدا ئەگەر ئەمەریکا ئەو فشارانەی سەر ئابووری ئێران لاببات و داوای لێبووردن بکات.

ڕۆحانی وتیشی " ئێمە هەمیشە پیاوی وتوێژ و دیبلۆماسییەت بووین هەروەکو چۆن لە ڕابردوودا پیاوی جەنگ و بەرگریکردن بووین. وتوێژەکان تەنها لە کاتێکدا دەکرێن کە ئەمەریکا فشارەکان لاببات و داوای لێبووردن بکات لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە نایاساییەی بەرامبەر ئێمە نواندوویەتی و ڕێزێکی هاوبەش هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG