Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران نەوتەکەی دەفرۆشێت و سزاکان پێشێل دەکات


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا وتی تاران نەوت دەفرۆشێت و سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەردوو کەرتی وزە و بانکەکانی ئێران پێشێل دەکات.

ڕۆحانی وتی " ئەمەریکا ویستی فرۆشی نەوتی ئێران دابەزێنێت بۆ سفر، بەڵام بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوتەکەمان و پێشێلکردنی سزاکان."

ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا وتی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگە بە هەشت وڵات دەدات نەوتی ئێرانی بکڕن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە بەمەبەستی ئەوەی ئێران ناچار بکات چالاکییە ناوەکیی و موشەکیەکانی کەم بکاتەوە بەهەمان شێوە چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە.

چین و هیندستان و کۆریای باشوور و ژاپۆن و تورکیا هەموویان نەوتی ئێرانی دەکڕن و لە نێو ئەو هەشت وڵاتەدان کە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگەیان پێدراوە نەوتی ئێرانی بکڕن بۆ ئەوەی نرخی نەوت تێک نەچێت.

ڕۆحانی وتی " ئەمڕۆ دوژمن ئابووری کردۆتە ئمانج، ئامانجی سەرەکی سزاکان گەلەکەمانە."

وتیشی " ئەمە جەنگی ئابووریە لەگەڵ ئێراندا، بەڵام پێویستە لەسەر ئەمەریکا بزانێت کە ناتوانێت زمانی هێز دژی ئێران بەکار بهێنێت، ئێمە ئامادەین بەرهەڵستی هەموو فشارێک بکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG