Accessibility links

ڕۆحانی: گەلی ئێران ناچەمێتەوە لەژێر فشارەکانی ئەمەریکادا


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی گەلی ئێران ناچەمێتەوە لەژێر فشارەکانی ئەمەریکادا، ئەمەش لەکاتێکدا واشنتن سزا ئابوورییەکان دەسەپێنێتەوە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

دەزگای ڕاگەیاندنی حکومی لە زاری ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە " گەلی ئێران هەرگیز خۆی نادات بەدەستەوە لەبەرەنگاربوونەوەی پلانگێڕییەکان و فشارەکانی حکومەتی ئەمەریکادا."

ڕۆحانی ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکە وەکو سەرۆکی ئێڕان هەڵبژێردرایەوە و بەڵێنیدا ئابووری وڵاتەکە باشتر بکات دوای ڕێکەوتنە مێژوویەکەی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا کە بووە هۆی بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێرانلەبەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی.

بەڵام بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە هەڕەشە لە مانەوەی ڕێکەوتنەکە دەکات، وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە ڕوسیا و ئەڵمانیا و چین و فەڕەنسا و بەڕیتانیا هەوڵدەدەن پارێزگاری لە ڕێکەوتنەکە بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG