سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا گرت بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و وتی ئێرانییەکان چۆک دانادەن بۆ فشارەکانی ئەمەریکا و بەرگری لە سەربەخۆیی و بەها ئیسلامییەکانیان دەکەن.
ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا ڕاستەوخۆ لە کەناڵێکی فەڕمییەوە وتی هەنگاوەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە زۆر خراپە و نایاساییە و زیانی گەیاندووە بە ناوبانگی ئەمەریکا لە جیهاندا.
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە ئێران مافی خۆیەتی یۆرانیۆم بپیتێنێت بۆ هۆکاری ئاشتیانە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز