جەواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوا ده‌کات له وڵاتانی ئۆروپایی که ئه‌گه‌ر هاتوو ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی وه‌لا نا له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران بوه‌ستن. زه‌ریف له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کانی گاردیەن و فاینه‌نشل تایمز له نیویۆرک هۆشداری ده‌دات که له ئه‌گه‌ری ژێرپێنانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئه‌گه‌ر ئۆروپا پشتگری له ئه‌مه‌ریکا بکات ئه‌وه ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئێران له چاو پێشوو ده‌ستی به تکنالۆجی ناوه‌کی پێشکه‌وتوتر ده‌گات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که وڵاته‌که‌ی له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی ڕێگه‌گرتن له بره‌وپێدانی چه‌کی ناوه‌کی (ئێن‌پی‌تی) له زانستی خۆی بۆ دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی که‌ڵک وه‌رناگرێت.
زه‌ریف ده‌ڵێت له ڕه‌وشی ئاوادا وه‌لانانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی یه‌ک له بژارده‌کانی ئێرانه و ئه‌ڵبه‌ت بژارده‌ی تریشمان هه‌یه که ده‌گەڕێته‌وه بۆ شێوازی هه‌ڵس‌و‌که‌وتی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای جیهانی و ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان.
ئه‌مه له کاتێکدایه که دانڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕازی نیه و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن له حالی پێداچوونه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م وڵاته ڕێکه‌وتنه‌که وه‌لا بنێت. له هه‌مانکاتدا، ڕێبه‌رانی ئا‌ڵمانیا و فه‌رانسه پشتگری خۆیان له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران دووپات کردوه‌ته.
به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی ئۆرووپاش ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکی دووباره‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران له پاره وه‌گه‌ڕخستنی کۆمپانیا ئۆرووپاییه‌کان له ئێران پشتگری یاسایی ده‌که‌ن.
جەواد زه‌ریفیش له‌م وتووێژه‌دا ده‌ڵێت ته‌نیا ڕێگای هاندانی ئێران بۆ درێژه‌دانی به‌ربه‌سته ناوه‌کیه‌کانی به پێی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئه‌مه‌یه که بریتانیا، فه‌رانسه، رووسیا، ئاڵمان و چین پابه‌ندی مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بن و له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆکانی دواتری ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێست بگرن و پشتی ئێران به‌ر نه‌ده‌ن.
زه‌ریف ده‌ڵێت چاوه‌روان ده‌کات سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆی بۆ وه‌لانانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بباته سه‌ر و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوو بدات ئه‌وه ئێران تواندنه‌وه‌ی ئۆران‌یۆم و چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی تری خۆی له ئاستێکی سه‌رتر و پێشکه‌وتوتر له پێش ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
بڕیار وایه 15 مانگی 10 سه‌رۆک تڕا‌مپ سه‌باره‌ت به پابه‌ند بوونی ئێران به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕاپۆرت بداته کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌گه‌ر بێتوو تڕا‌مپ ئه‌م پابه‌ند بوونه تائید نه‌کات، کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا 60 ڕۆژ کاتی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ هه‌ڵواسراوه‌کان دژی ئێران دووباره بخاته‌وه گه‌ڕ.