Accessibility links

وتەبێژی حکومەت: ئێران پلانێکی ئامادە کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری وتەبێژی حکومەتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە تاران پلانێکی ئامادە کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.

وتەبێژی حکومەتی ئێران باقر نوبخەت وتی " ڕێکخراوی بەڕێوبەرایەتی و پلاندانانی ئێران پلانێکی ئامادە کردووە کە لەگەڵ مەرجەکانی کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکیەکەدا دەگونجێت."

بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر پلانەکە نەدا.

وتی حکومەتی ئێران کۆمەڵێک پلانی داناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سیناریۆ جیاوازەکانی پەیوەست بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە.

نوبخەت ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوکییەکەدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەی ئەمەریکا لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

وتیشی " ئێستا هیچ وڵاتێک ناتوانێت پلانەکانی بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمەریکادا لەسەر بنەمای متمانە جێبەجێ بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG