Accessibility links

ئێران بۆ ڕۆژئاوا: کار بکەن بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئینجا قسە لەسەر بابەتەکانی دیکە دەکەین


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقجی وتی پێویستە لەسەر ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی گرەنتی سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکەن کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کراوە ئینجا بێن داوای گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی دیکە بکەن وەکو چالاکییە هەرێمییەکانی ئێران و بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی.

عەراقجی وتی " ئێستا داوا لە ئێران دەکەن بچێتە گفتوگۆوە سەبارەت بە بابەتی دیکە، وەڵامەکەمان ڕوونە.. کاربکەن بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئێنجا قسە لەسەر بابەتی دیکە دەکەین."

عەراقجی ئاماژەشی بەوەدا کە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران ڕووخێنەرە و مەرجەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی پێشێلکردووە کە لەنێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی 2015 دا واژۆ کرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG