Accessibility links

ئێران: بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لەکۆتاییدا پابەند دەبێت بە ڕێکەوتننامە ناوەکییەکەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لەکۆتاییدا پابەند دەبێت بەو ڕێکەوتنامە ناوەکییەوە کە لەساڵی 2015 دا کراوە و وتی ئەو ڕێکەوتننامەیە لەبەرژەوەندی ئەمەریکادایە.

سەرۆک ترامپ پێشتر وتبووی ڕێکەوتنامە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا خراپترین ڕێکەوتننامەیە کە تا ئێستا کرابێت.

زەریف دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا نەرویجییەکەیدا لە ئۆسلۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەداخەوە ڕەفتارەکانی بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەی ئەمەریکا ئاماژە بە باشی نادات، پێمان وایە لەکۆتاییدا بۆیان دەردەکەوێت کە پێویستە پابەند بن بە ڕێکەوتننامەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG