Accessibility links

جهانگیری: ئەمەریکا ڕێگەی نەدا ئێرانییەکان سوود لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە وەربگرن


جێگری سەرۆکی ئێران ئیسحاق جهانگیری

دەزگای هەواڵی ئێران لە زاری جێگری سەرۆکی ئێران ئیسحاق جهانگیرییەوە بڵاویکردەوە ئەمەریکا ڕێگەی بە گەلی ئێران نەدا سوود لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 وەربگرێت.

ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا، سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کەموکورتی تێدایە چونکە باسی لە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران نەکردووە و هەروەها باسی لە چالاکییەکانی ئێرانیشی نەکردووە لە ناوچەکەدا. گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیان کرد دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی مانگی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکییان خستە خوارەوە.

جهانگیری وتی " ئەمەریکا لەو ماوەیەی کە لە ڕێکەوتنەکەدا بوو هەروەها دوای ئەوەشی کە لێی کشایەوەڕێگەی نەدا بە گەلی ئێران سوود لە دەستکەوتەکانی ڕێکەوتنە ناوەکیەکە وەربگرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG