Accessibility links

خامنەئی ڕەخنە لە ماکرۆن دەگرێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی دانوستان لەنێوان واشنتن و تاراندا


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئی ڕەخنەی لە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گرت لەسەر هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان واشنتن و تاراندا.

کەناڵی فەڕمی ئێران لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە " سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئێران و ئەمەریکادا چارەسەری هەموو کێشەکان دەکات، ماکرۆن بەو قسەیەی یان ئەوەتا ساویلکەیە یاخود دەستی لەگەڵ ئەمەریکادا تێکەڵکردووە."

لەمیانەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە مانگی نۆ، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هەوڵیدا کۆبوونەوەیەک ڕێک بخات لە نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی، بەڵام هەوڵەکانی هیچ سوودێکیان نەبوو.

ڕۆحانی وتیشی " یەکێک لە ڕێگاکانی وەستاندنی دەستوەردانە سیاسییەکانی ئەمەریکا ڕەت کردنەوەی وتوێژکردنە لەگەڵیدا. ئەمە مانای ئەوەیە ئێران چۆک بۆ فشارەکانی ئەمەریکا دانادات. ئەوانەی پێیان وایە دانوستان لەگەڵ دوژمن کێشەکانمان چارەسەر دەکات ئەوا لە سەدا سەد هەڵەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG