Accessibility links

ئێران: ڕێڕەوە ئاوییەکان پارێزراو نابن ئەگەر هەناردەی نەوتمان بوەستێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی ئەگەر ڕووبدات و هەناردەی نەوتەکەمان بوەستێت ئەوا ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان پارێزراو نابن، هەروەها هۆشیاریدایە ئەمەریکا لە زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر تاران.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی " تاران لەوانەیە ڕەفتاری پێشبینی نەکراو ئەنجام بدات."وەکو وەڵامێک بۆ " سیاسەتە پێشبینی نەکراوەکانی ئەمەریکا " لە سەردەمی سەرۆک دانۆڵد ترامپدا.

ڕۆحانی لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێران حەسەن ڕۆحانیدا وتی " زلهێزەکانی جیهان دەزانن ئەگەر لە حاڵەتێکدا هەناردەی نەوت بە تەواوەتی بوەستێت و هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئاستی سفر کەم ببێتەوە ئەوا ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتیەکان وەکو پێشتر پارێزراو نابن."

وتیشی " لەبەر ئەوە فشارە تاکلایەنییەکان بۆ سەر ئێران لەبەرژەوەدنی ئەو وڵاتەدا نابێت و ئاسایشی لە ناوچەکە و جیهاندا دەستەبەر ناکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG