Accessibility links

ڕاوێژکاری خامەنەئی دەڵێت ئێران لە هیچ هەل و مەرجێکدا وتوێژ لەگەڵ ئەمەریکادا ناکات


ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی وتی وڵاتەکەی لەژێر هیچ هەل و مەرجێکدا لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ ناکات.ئەمەش لە زیادبوونی گرژییەکاندا سەبارەت بە کەشتیە دەستبەرسەرداگیراوەکەی کەنداو.

کۆمپانیای ستینا باڵکی سویدی کە بەڕێوبەرایەتی ئەو کەشتیە دەکات کە ئاڵای بەڕیتانیای هەڵکردووە و هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیرا وتی تیمی کەشتیەکە کە لە 23 کەس پێکهاتوون باشن، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیاکە پەیوەندیی پێوە کردوون.

وتەبێژی کۆمپانیاکە بات ئادامسن وتی "پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تیمی کەشتیەکەدا ئەنجامداوە و هەموویان باشن و مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵ دەکرێتلەلایەن ئێرانییەکانی ناو کەشتیەکەوە."

سەرکردەیەکی سوپای پاساداران و ڕاوێژکاری خامەنەئی حسێن دەهقان وتی ئەگەر ڕەوشی تەنگەی هورموز بگۆڕدرێت ئەوا ڕێوشوێن دەگرینەبەر. دەبێت هەموو وڵاتان بتوانن لەڕێی تەنگەکەوە نەوت هاوردە بکەن ئەگەر نا هیچ وڵاتێک ڕێگەی پێنادرێت ئەو کارە بکات.

لێدوانەکانی دەهقان سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەبارەی وتوێژکردن لەگەڵ ئەمەریکادا گۆڕاوە، چونکە لە ڕابردوودا وتی ئێران ئامادەیە بۆ وتوێژکردن لەگەڵ ئەمەریکادا ئەگەر هاتوو ئەمەریکا هەموو سزاکانی سەر ئێران لاببات و بگەڕێتەوە بۆ نێو ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لێی کشایەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG