Accessibility links

ئێران: دەکرێت وتوێژ لەگەڵ ئەمەریکادا بکرێت ئەگەر سزاکان لاببرێن و خامنەئی ڕازی بێت


دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی لە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئێران مەحمود عەلەوییەوە بڵاویکردەوە تاران و واشنتن دەکرێت وتوێژ ئەنجام بدەن بەمەرجێک سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لاببرێن و بەرپرسانی باڵای ئێران ڕێگە بە ئەنجامدانی ئەو وتوێژە بدەن.

عەلەوی وتی " ئێران دەکرێت دووبارە چاوبخشێنێتەوە بە وتوێژکردن لەگەڵ ئەمەریکادا بەڵام ئەوە لەکاتێکدا کە سەرۆک ترامپ سزاکانی لابرد و ڕابەری باڵامان ڕێگەی پێداین لەم جۆرە وتوێژانە ئەنجام بدەین."

وتیشی " ئەمەریکییەکان لە هێزی سەربازی ئێران ترسان، ئەوە هۆکاری ئەوە بوو کە بڕیاریاندا هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران هەڵبوەشێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG