Accessibility links

سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران: ئێران جەنگی ناوێت بەڵام لە ململانێش ناترسین


دەزگای هەواڵئ تەسنیم لە زاری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ حسێن سەلامیەوە بڵاویکردەوە ئێران بەرەو جەنگ ناڕوات بەڵام لە هیچ ململانێیەکیش ناترسێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئێران لە پشت خۆپیشاندانەکانی دژ بە ئەمەریکاوەیە لە عێراق.

سەرۆک ترامپ ئێرانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و وتی تاران دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرێت. لەلای خۆشیەوە ئێران ئەوەی ڕەت کردەوە.

دەزگای هەواڵی تەسنیم لە زاری سەلامیەوە بڵاویکردەوە " وڵاتەکە بەرەو جەنگ نابەین و لە هیچ ململانێیەکیش ناترسین و بە ئەمەریکا دەڵێین هێزێکمان هەیە دەتوانین چەند جارێک بیانڕووخێنین و هیچ نیگەرانییەکیشمان نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG