ڕۆژی پێنجشەممە محەمەد باقر قالیباف وەکو سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دیاریکرا کە کۆنەپارێزان تیایدا باڵادەستن، هەروەها پێشتر سەرکردەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە.
لە یەکەمین وتاریدا وتی " ئەنجومەنە نوێیەکە پێی وایە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا شتێکە سوودی نیە بەڵکو هەمووی زیانە."
قالیباف بەڵێنیشیدا تۆڵەی کوشتنەکەی قاسم سولەیمانی بکاتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا وتی " لە ماوەی ڕابردوودا بە زنجیرەیەک لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی سولەیمانی مامەڵەمان لەگەڵ ئەمەریکادا کردووە و کۆتاییەکەی بە دەرکردنی سوپای ئەمەریکا دەبێت لە سەرتاسەری ناوچەکەدا."
سەرچاوە/ فرانس پرێس