Accessibility links

ئێران داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات لە بەرامبەر ئەمەریکادا هەڵوێست بگرن


فەرماندەکانی سپا پاسداران بەردەوام گوتوویانە کە بنکەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پاپۆرەکانی فڕۆکەهەڵگری شەر لە کەنداو لە نێو مەودای موشەکەکانی ئێرانن.

ئێران داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات هەڵوێست لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا بگرن کە سپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دادەنێت.

ئێران حەوتووی ڕابردوو ئەو هەنگاوەی سەرۆک تڕامپی بە نایاسایی زانی. لە ئەم بارەیەوە بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئیرنا یەکشەمە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف گوتی: " ئەمڕۆ پەیام بۆ هەموو وەزیرانی دەرەوەی هەموو وڵاتان دەنێرێن کە پێیان بڵێین پێویستە ئەوان هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن، و هوشداریان پێبدەێن کە ئەو هەڵوێستە نەدیتراوە و مەترسیدارەی ئەمەریکا لە داهاتوودا سەرەئەنجامی بەداوادادێت."

زەریف گوتی نامەی هەم بۆ سکرتێری گشتی یو ئێن ئانتۆنیۆ گوتێرێس و هەم بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ناردووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەو "بڕێارە ناساییە"دا ناڕازی دەرببڕن.

ئێران لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا، ناوەندی فەرماندەیی هەریمی ئەمەریکای وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریست دانا.

هەروەها ئێران هەڕەشەی کردووە کە ناردنی نەوت بە تەنگەی هورموز لە کەنداودا ڕادەگرێت ئەگەر ئەمەریکا لە ڕێگای ڕاگرتنی هەناردەکانی نەوتی وڵات بیهەوێت ئابووری وڵات تووشی دۆخێکی خراپ بکات.

XS
SM
MD
LG