وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە بەیاننامەیەکدا وتی گۆتێرێش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە کەوتنەوەی توندوتیژی و کوژراو لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا و داوای لە هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەران کرد خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی.
فەرحان حەق لە بەیاننامەیەکدا وتی " سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی کوژرانی خۆپیشاندەران دەکات. داوا دەکات ڕێز لە مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین بگیرێت و هەروەها داواشی کرد خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز