Accessibility links

ئێران وەڵامی نیگەرانییەکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی دەداتەوە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی


دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێت ڕۆژی شەممە تاران بە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی گوتووە تاران باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانیدا کردووە بە ئەرکێکی سەرەکی وڵاتەکە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی میرنشینەکە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی تاران.

ڕۆژی هەینی شاندی ئیماڕات لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی هیوادارە ئێران لەگەڵ دەزگاکەدا کاربکات و لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی دڵنیایی بداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەکە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران گوتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیماڕاتییەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان " ئاماژەی بە ئەرکی سەرەکی تارانداوە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەدا بەرامبەر دراوسێکانی و داوای ڕاوێژکاری زیاتری کردووە، ئەوەش لەپێناو پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا."

لە ساڵی 2019 دا ئیماڕاتی هاوپەیمانی ئەمەریکا دەستیکرد بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا، ئەمەش دوای چەند ساڵێک لە گرژییەکانی نێوانیان.

لە مانگی 3ەوە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ڕاگیراوە، هەروەها تاران تواناکانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران سنووردار کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG