Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: له کورت خایه‌ندا ئێران حه‌ز ده‌کات ئه‌ردۆغان له ڕێفراندۆمه‌که سه‌رکه‌وتوو بێت

  • شاهێد عەلەوی

ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیا بە هەرە گرنگترین دەنگدان لە مێژوی کۆماری تورکیادا لەقەڵەم دراوە. دەنگدەران لە تورکیا ئەمڕۆ یەک شەممە بڕیار لە ئایندەی وڵاتەکەیان دەدەن، هاوکاتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمێکی مێژوویی کە ئەگەر دەنگی "بەڵێ" سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوا دەسەڵاتەکان لە دەستی سەرۆکدا کۆدەکاتەوە. ئەم ڕیفراندۆمە بە مەبەستی گۆڕینی هەژدە بەندی دەستوری تورکیایە.

هاوکاتی ئەوەی ڕاپرسیەکان ئاماژە بە جیاوازیەکی کەم بۆ دەنگی بەڵی دەدەن ، بەڵام مانەوەی دەنگی زۆری بەڵێ بەندە لەسەر چەند هۆکارێک. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیبە ئەردۆغان دەڵێت چاکسازی حوکمڕانێکی بە توانا و باش دروست دەکات. ئەوەی دەرفەت دەدات بە تورکیا بەرەنگاری ئاستەنگەکانی شەڕی دژی تیرۆر و هەروەها خاوبونەوەی ئابوری وڵات ببێتەوە.

بەرهەڵستانیشی دەڵێن ئەمە هەنگاوێکە بەرەو زیاتر تاکڕەویی لەو وڵاتەی کە 40 هەزار کەس تیایدا دەستگیر کران و زیاتر لە 120 هەزار کەس لە کارەکانیان لابران دووابەدوای هەوڵە سەرنەکەوتووەکەی کودەتا دژ بە ئەردۆغان لە مانگی 7 ی ڕابوردوودا.

وڵاتانی ڕۆژئاواش ڕەخنەی توندیان لە شێوازی بەرپەرچدانەوەکەی ئەردۆگان گرت، و پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، کە چەندان ساڵە تورکیا هەوڵ دەدات بچێتە ناو ئەو یەکێتییە، گەیشتە خراپترین ئاست کاتێک لە میانەی هەڵمەتەکانیدا ئەردۆغان ڕێبەرانی ئەوروپای وەکو نازی ناودێر کرد بۆئەوەی ڕێگایان نەدا هەڵمەتی ڕیفراندۆم لە وڵاتەکانیان ئەنجام بدات.

له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی سوید باس لە کاریگه‌ری ده‌ره‌نجامی ڕێفراندۆمه‌که‌ی ڕۆژی یەکشەممە له سه‌ر پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا له داهاتوودا دەکات.

ئێران حه‌ز ده‌کات ده‌ره‌نجامی ڕێفراندومه‌که ڕای ئه‌رێنی به ئه‌ردۆغان و گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی بێت یاخود به پێچه‌وانه‌وە؟ یان ئایە ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕێفڕاندۆمه چ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر ئاقاری شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا و هێزه کوردیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێت؟

XS
SM
MD
LG